كونسوڵخانه‌ی فه‌رنسا له‌هه‌ولێر نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی ڕۆژنامه‌نوسان‌و چالاكوانان له‌هه‌رێمی كوردستان‌و داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات ئازادییه گشتییه‌كان له‌به‌رچاوبگرێت.
ئاوێنه: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كونسوڵخانه‌ی فه‌رنسا له‌هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێم‌و ده‌ستگیركردنی ڕۆژنامه‌نوسان‌و چالاكوانان بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "نیگه‌رانین له‌ده‌ستگیركردنه‌كانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردو له‌ڕۆژنامه‌نوسان‌و لایه‌نگرانی سیاسیی‌و نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراو له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان."
ڕاشیگه‌یاندووه، "داوای ئازادكردنی ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌كه‌ین‌و داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین ئازادییه گشتییه‌كان له‌به‌رچاوبگرێت".
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه به‌بێ ئازادی ڕاده‌بڕین‌و خۆپیشاندان ژیانی سیاسی‌و دیموكراسی بونی نیه.. ئازادی ڕاده‌بڕین‌و خۆپیشاندان مافی سه‌ره‌تایی هاوڵاتیانن.
هه‌ریه‌ك له‌کونسوڵگەرییه‌كانی بەریتانیاو کەنەداو ئەڵمانیاو هۆڵه‌ندا له‌هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی خۆیان لەدەستگیرکردنی ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن‌و چالاکوانانی سیاسی‌و رۆژنامەنوسان ده‌ربڕی‌و ڕایانگه‌یاند كه ئازادی رادەربڕین‌و کۆبونەوەو پێکهێنانی کۆمەڵەو ئازادی رۆژنامەگەری کۆڵەکەی گرنگی دیموکراتین.