رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە لەبارەی دابەشكردنی موچە
  2022-08-18       835       

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە رۆژانی پشو دابەشكردنی موچە رادەگیرێت و لە رۆژی یەكشەممەی داهاتو دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"به‌مه‌به‌ستی زیاتر خۆئاماده‌كردن بۆ دابه‌شكردنی موچه،‌ له‌ ڕۆژانی پشو موچه‌ دابه‌شكردن ڕاده‌گیرێت و له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كه‌ ده‌كاته‌ به‌رواری 21/8/2022 به‌ پێی خشته‌ی ئاماده‌كراو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كرێته‌وه‌."

بەپێی خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی حەوت كە پێشتر لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاوكراوەتەوە دەبو سبەینێ و دوسبەیش موچە دابەشبكرێت و بەپێی خشتەكە دوسبەی شەممە 20/8/2022 كۆتایی بە دابەشكردنی موچەی مانگی حەوت دەهات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×