شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاماژە بەوە دەدات، بارسته‌هه‌وایه‌كى وشك و سارد له توركیاوه به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان دێت، پله‌ى گه‌رما به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو داده‌به‌زێنێ.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23/9/2022، ئاراس جه‌بار، شاره‌زای بوارى كه‌شناسى، هۆشدارییه‌كى له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واوه بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "لە کاتەکانی ئەمشەو بە دواوە، لە ئەنجامی ھاتنی بارستەھەوایەکی وشک و سارد له تورکیاوە، کاریگەریی ئەم شێ و نزمەپاڵەپەستۆی لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا کاریگەری هه‌بوو، لەسەر کەشی ناوچەکانمان نامێنێت".
باسى له‌وه‌ش كردووه، بە کەمبوونەوەی شێ و بەرزبوونەوەی پەستان لە ناوچەکەدا، کاریگەری گەرما زیاتر کەم ده‌بێتەوە و ئەمشەو کەشێکی سارد ناوچەکە دەگرێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکاندت پێویست بە بەکارھێنانی ئامێرە گەرمکەرەوەکان دەکات.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه، سبه‌ى شه‌ممه، پلەی گەرما بە ڕێژەی یه‌ك پلە نزمتر دەبێتەوە، به‌ڵام دووسبەی کاریگەریی ئەم بارستەھەوایە زیاتر دەبێت و پلەی گەرما نزمبوونەوەیەکی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، لە شەواندا کەش زیاتر سارد دەبێت، "کە بەھۆی جیاوازیی زۆری پلەی گەرمیی شەو و ڕۆژەوە، ئەم ماوەیە ئەگەری بڵاوبوونەوەی پەتای وەرزی لە ئارادا ھەیە و خۆتان بپارێزن".
ئاراس جه‌بار ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، بە گشتی لە رۆژی دووشەمەوە 26/9/2022، کاریگەریی ئەم بارستەھەوایە نامێنێت و پلەی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە بۆ سەروو تێکڕای ئاسایی دەچێتەوە.