سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری به‌هه‌رێمی كوردستان ده‌دات‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئۆپەراسیۆنێکیان لەهەرێم بەناوی "ئاگرباران‌و تۆپباران" دەستپێدەکات. هاوكات داوا لەخەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات لەبنکەو بارەگاکانی ئەو حیزبانەی دژی ئێرانن دوربکەونەوە.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شەممە، سوپای پاسداران لەراگەیه‌ندراوێکدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕو كه ئۆپەراسیۆنێكیان لە "هەرێمی باکوری عێراق" دەستپێکردووه‌و بەردەوام دەبن لەپاراستنی ئاسایشی سنورەکانیان، هەروەها بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەبەرپرسیار دەزانن لەبەرامبەر پابەندییە نێودەوڵەتییەکانیان‌و بەردەوامبونیان لەبەرپرسیارێتییە یاساییەکانیان.
لەراگەیه‌ندراوەکەدا هاتووه، سەرەڕای چەندینجار هۆشداریدان بەبەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ رێگریکردن لەجێگیرکردن‌و چالاکیی ئەو حیزبانەی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن، بەڵام ئەوان "کەمتەرخەم" بون لەرێگریکردن لێیان، بۆیە هێزی زەمینیی سوپای پاسداران دەستیکردووە بەهێرشکردنە سەر بارەگای ئەو حیزبانەو ئۆپەراسیۆنێکی بەناوی "ئاگرباران‌و تۆپباران" دەستپێکردووە.
سوپای پاسدارانی ئێران باسی له‌وه‌شكردوه، "ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و پاراستنی سه‌قامگیری‌و ئارامی له‌نێو گه‌لی ئێران‌و به‌تایبه‌ت دانیشتوانی پارێزگا سنورییه‌كان هێڵی سوره بۆ هێزه چه‌كداره‌كان، له‌وانه هێزی زه‌مینی سوپای پاسداران، كه چاوپۆشی له‌هیچ كه‌سێك ناكات له‌و ڕوه‌وه، به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك حه‌شارگه‌كانی (تیرۆرستان) ده‌كاته ئامانج‌و زه‌بری توندیان به‌رامبه‌ر به‌كاره تاوانكاریه‌كان لێده‌دات".
سوپای پاسدارانی له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "جارێكی دیكه داوا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هۆشدارییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌جددی وه‌ربگرێت‌و ڕێگه نه‌دات خاكه‌كه‌ی ببێته په‌ناگه‌ی تیرۆریستان‌و خاڵی ده‌ستپێك بۆ چالاكی مه‌شق‌و پڕچه‌ككردنیان به‌ئامانجی ئه‌نجامدانی تاوان‌و ناسه‌قامگیركردنی ئاسایشی ئێران".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سوپای پاسداران له‌كاتێكدایه كه سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنوری ناحیەی سیده‌كانیان تۆپباران كرد.
لای خۆیه‌وه ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان راگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر 3:25 خولەکی دوای نیوەڕۆ تۆپخانەکانی ئێران بەچڕی کوێستانەکانی بەربزین، گۆڕی سایەو کوێستانی هۆڕنێ-یان تۆپبارانکرد.
سەبارەت بەزیانەکانی تۆپبارانەکە، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان ئاماژەی بەوەدا، تا ئێستا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام تۆپبارانیش بەردەوامە.