ڕاوێژكاری ئاسایی نەتەوەیی ئەمریكا ڕایگەیاند سەركوتی خۆپیشاندانەكانی ئێران شەرمەزار دەكەن و لە پاڵ خۆپیشاندەراندا بە كردار ڕادەوەستن.
ئاوێنە: جێك سۆلیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئێمە لە پاڵ خۆپیشاندەرانی ئێراندا بە كردار ڕادەوەستین، ئەوان ژنانی ئازای ئێرانن، تەنها داوای ماف و شكۆی خۆیان لە پێناو بەدیهێنانی دادپەروەریدا دەكەن.
ئاشكراشیكرد ئەمریكا وەك هەنگاوی كرداری سزای بەسەر ژمارەیەك كەس و لایەندا سەپاندووە كە بەرپرسیاری كوشتن و بڕینی خۆپیشاندەرانیان دەكەوێتە ئەستۆ.
ئاماژەی بە ئەوەش كرد هەوڵەكانیان بەردەوامیان دەبێت بۆ سەپاندنی سزای زۆرتر بەسەر لایەنی دیكەدا كە بەرپرسیارن لە پێشێلكرانی مافەكانی مرۆڤ.
ماوەی 17 ڕۆژە خۆپیشاندانەكان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەردەوامییان هەیە و سەدان كەس بوونە قوربانی.