لە تەقینەوەی كانە خەڵوزەكەی توركیادا 28 كەس گیانیان لەدەستداوە
  2022-10-15       468       

فەخرەددین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا، رایگەیاند، تاكو ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی تەقینەوەکەی کانی خەڵوز لە شارۆچکەی ئاماسرا سەربە پارێزگای بارتنی باكوری خۆرئاوای توركیا، گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە ٢٨ کەس.

ئاوێنە: تەقینەوەی ئەو كانە خەڵوزە، ئێوارەی دوێنێ هەینی، رویداوەو لەگەڵ تاریكبوندا تیمەكانی رزگاركردن دەستیان بە كاركردن كردوە بۆ رزگاركردنی ئەوانەی لەنێو كانە خەڵوزەكەدا گیریان خواردوە.

فەخرەدین كۆجا ئەوەشی وت، 11 كەس لە كانە خەڵوزەكە رزگاركراون و بریندارن و چارەسەریان بۆ دەكرێت.

بەپێی میدیاكانی توركیا تاوەكو ئێستا 15 كەسی دیكە لە قوڵایی چەندین مەتر لەنێو كانە خەڵوزەكە گیریان خواردوەو هێشتا رزگار نەكراون.

هێشتا دەسەڵاتدارانی توركیا هۆكاری تەقینەوەی ئەو كانە خەڵوزەیان ئاشكرانەكردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×