پەرلەمانی عێراق: باجی سەر كارتی مۆبابل لادەبەین
  2022-10-22       457       

سەرۆكی لیژنەی گواستنەوەو گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لە بودجەی ساڵی 2023دا، باجی سەر كارتی مۆبایل لادەبەن بۆ ئەوەی نرخەكەی وەك جارانی لێ بێتەوە.

ئاوێنە: زەهرە بەجاری، سەرۆكی لیژنەكە لە لێدوانێكدا بۆ پێگەی "شەفەق نیوز" رایگەیاندوە، لە بودجەی ساڵانی رابردودا، بڕگەیەك لەژێر ناوی زیادكردنی داهاتی دەوڵەت هەبوە، ئەویش بە دانانی باجێكی زیادە لەسەر كۆمپانیاكانی كارتی مۆبایل، بەڵام لیژنەی دارایی پەرلەمان و حكومەت، تێبینی ئەوەیان نەكردوە كە بڕە پارە زیادەیە خراوەتە سەر نرخی كارتەكانی مۆبایل و هاوڵاتیان ئەو باجە دەدەن نەك كۆمپانیاكان.

جەختیشی كردۆتەوە كە لیژنەكەیان لە پەرلەمانی عێراق كاردەكات بۆ لابردنی بڕگەی زیادكردنی ئەو باجەی سەر كارتی مۆبایل لە بودجەی 2023دا، بۆ ئەوەی نرخی كارتی مۆبایل بگەڕێتەوە بۆ نرخەكەی جارانی.

هەروەها باسی لەوەش كردوە كە تێڕوانینێكی تر هەیە بۆ دامەزراندنی كۆمپانیایەكی نیشتمانی بۆ پشتیوانی هاوڵاتیان كە لەگەڵ كۆمپانیاكانی مۆبایل كاربكات و جەختیشی كردۆتەوە كە ئەو پڕۆژەیە بەرزكراوەتەوە بۆ حكومەتی ئێستای عێراق بەڵام حكومەت دوایخستوە.

لە مانگی كانونی دوەمی ئەمساڵدا، دەزگای ناوەندیی ئاماری عێراق رایگەیاندبو، لە ساڵی 2020دا، ژمارەی بەشدارانی مۆبایل لە وڵات گەیشتۆتە زیاتر لە 39 ملیۆن بەشدار.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×