وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانیان 22 ژنیان ده‌ستگیركردوه كه له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان له ژێر ناوی سواڵكردن و فاڵگرتنه‌وه‌دا كاری "له‌شفرۆشی"یان كردوه.
ئاوێنه: هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند دیارده‌یه‌ك له سۆشیال میدیا بڵاوكرایه‌وه ئێمه وه‌كو پۆلیس به‌دواداچونمان كرد هێزه‌كانمان چه‌ند ژنێكیان له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنێكی گشتی ده‌ستگیركرد كه كاری سواڵكردن و فاڵیان ده‌كرد و له‌ژێر ئه‌و ناوه‌شدا كاری له‌شفرۆشیان ده‌ركرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای لێكۆڵینه‌وه و پێكهێنانی تیمێك له هێزه‌كانیان پۆلیس بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و ژنانه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22 ژن ده‌ستگیركران كه شه‌ش كه‌سیان خه‌ڵكی سوریان، سیانیان خه‌ڵكی پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانه و یه‌كێكی دیكه‌یان خه‌ڵكی ئێران و سێ كه‌سیشیان خه‌ڵكی موسڵ و نۆ كه‌سی دیكه‌شیان دانیشتوی شاری هه‌ولێرن.
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر وتیشی، ئه‌و 22 ژنه به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراون په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و ته‌مه‌نیان له نێوان 15 بۆ 55 ساڵیدایه، كه له شه‌قامه گشتی و ترافیكلایه‌ته‌كانی هه‌ولێردا كاریان كردوه.