نرخی نەوت لە سەرو 83 دۆلارەوەیە
  2023-01-13       416       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە چاو دوێنێ بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەك كە یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەرو 83 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئاوێنە: بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلارو 65 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەكساس بە 78 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بوژانەوەی ئابوری چین و بەرزبونەوەی خواست لەلایەن ئەو وڵاتەوە لەسەر سوتەمەنی، هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوتە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×