دەستەی دەستپاكی: زياتر لە سێ ملیار دینارمان گەڕاندەوە بۆ حکومەت
  2023-01-23       373       

دەستەی دەستپاكیی عێراق ئاشکرایدەکات، تەنها لە یەك دۆسیەدا 3.2 ملیار دیناری گەڕاندووەتەوە بۆ حكومەت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی دەستەی دەستپاكیی عێراق، پشتبەست بە رێكارەكانی لێكۆڵینەوە، سێ ملیار و 200 ملیۆن دیناری گەڕاندووەتەوە بۆ لقێكی بانكی پیشەسازی لە بەغداد.

دەستەی دەستپاكیی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكانی سەر بە دەستەكە، لەسەر داوای بانكی پیشەسازی پارەكەی گەڕاندووەتەوە.

دەستەکە دەڵێت، ئەو پارەیە ساڵی 2016 بە قەرز دراوە بە كۆمپانیایەكی وەبەرهێنان بە مەبەستی دروستكردنی كارگەیەكی ریسایكلینی خاشاك، بەڵام پڕۆژەكە جێبەجێنەكراوە و ساختە بووە و پارەكە براوە، دوای لێكۆڵینەوە توانراوە كۆی پارەكە كە سێ ملیار و 200 ملیۆن دینار بووە بگەڕێندرێتەوە بۆ بانكی پیشەسازی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×