هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەكات كە لە سەعات 12ی ئەمشەوەوە، كامێرای چاودێری خێرایی ئاسایی لە چەند شوێنێكی شارەكە دەكەونە كار بۆ تۆماركردنی سەرپێچی.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەرجەم شوفێران ئاگاداردەکەینەوە کەوا لەکاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە، کامێرای چاودێری خێرایی جێگیری سەر (شەقامی 60 مەتری، ئەندەرپاسی ئیسکان و 100مەتری فلکەی باز)، کە کامێرای چاودێری خێرایی ئاسایین، دەکەونە کار بۆ سەرپێچی تۆمارکردن.
هاتوچۆی هەولێر داوای لە شۆفێران كردوە پابەندبن بەڕۆیشتن بەو خێراییەی کە دیاریکراوە بەهێماکان.