بڕیارى نوێ لەبارەى حەجى ئەمساڵەوە دەدرێت
  2023-01-24       353       

بڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەك لە نێوان بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی كوردستان و دەستەی باڵای حەج و عومرەی كوردستان ئەنجام بدرێ‌، تێیدا بڕیاری كۆتایی لەبارەی پرۆسەی حەج و سەرجەم وردەكارییەكان ئەنجام بدرێ‌.

ئاوێنه‌: لە ماوەی رابردوودا سعوودیە ئاشكرایكرد، فەریزەی حەجی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە بۆ پێش سەردەمی كۆرۆنا و پێشوازی لە دوو ملیۆن حاجی دەكرێت، بەمەیش ژمارەی حاجییانی كوردستان و عێراق دەگەڕێتەوە بۆ پێش سەردەمی كۆرۆنا و زیاد دەبێت.

كاروان ستوونی بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی كوردستان رایگەیاند، بە مەبەستی ئامادەكارییەكان بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بە یاوەری شاندێك گەیشتنە بەغدا.

وتیشى، ئەمڕۆ لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقی كۆ دەبنەوە، هەموو پرس و بابەتەكانی تایبەت بە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ تاوتۆێ دەكەن و بڕیاری لەسەر دەدەن.

باسی لەوەش كرد، ئەمساڵ بۆ یەكەم جار وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودی رای گەیاند، پێشوازی لە دوو ملیۆن كەس دەكەن لە وەرزی حەج و رێژەی وڵاتان دەگەڕێتەوە پێش دۆخی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×