وەزارەتی ناوخۆ: هه‌ر موچه‌خۆرێك موچه‌كه‌ی له‌ یه‌ك ملیۆن كه‌متربێت ده‌توانێت كاری تاكسی بكات
  2023-01-25       264       

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هه‌ر موچه‌خۆرێكی كه‌رتی گشتی كه‌ كۆی گشتی موچه‌كه‌ی له‌ یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متربێت رێگه‌ی پێده‌درێت كه‌ لۆگۆی تاكسی وه‌ربگرێت، پێویسته‌ ساڵانه‌ له‌كاتی نوێكردنه‌وه‌ی لۆگۆی تاكسی پشتگیری فه‌رمانگه‌كه‌ی ببات.

ئاوێنە: به‌پێی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان كه‌ واژۆی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی له‌سه‌ره‌، تیایدا هاتوه‌، "پێدانی لۆگۆی تاكسی بەو شوفێرانەی دانیشتوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن و لە هێڵی گواستنەوەی نێوان ئەو ناوچانە و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کار دەکەن، بەو مەرجەی بەر لەم فەرمانە خاوەن هێڵی گواستنەوە بن بە پشتگیری بەڕێوەبەری گواستنەوەی تایبەتمەند ئەو شوفێرانە دەتوانن مۆڵەتی شۆفێری بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستان یان هی حکومەتی فیدراڵیان هەبێت".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، پێدانی لۆگۆی تاكسی بەو هاوڵاتییانەی کە دانیشتوی شارەکانی هەرێمی کوردستان بە پشتگیری موختار و ئاسایشی گەڕەک ئەگەر بەڵگەنامەی فەرمییەکان سەر بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش بێت، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی شارەکانی هەرێمی کوردستان هاوکاردەبن بۆ پێدانی مۆڵەتی شوفێری تایبەتمەند بەو هاوڵاتییانە.

له‌ نوسراوه‌كه‌ی وەزارەتی ناوخۆدا هاتوه‌، هه‌ر موچه‌خۆرێكی كه‌رتی گشتی كه‌ كۆی گشتی موچه‌كه‌ی له‌ یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متربێت رێگه‌ی پێده‌درێت كه‌ لۆگۆی تاكسی وه‌ربگرێت، پێویسته‌ ساڵانه‌ له‌كاتی نوێكردنه‌وه‌ی لۆگۆی تاكسی پشتگیری فه‌رمانگه‌كه‌ی كه‌ كۆی موچه‌كه‌ی تیایدا رونكرابێته‌وه‌ بباته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند.

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×