لە سنوری زاخۆ تەرمی پیاوێک دۆزرایەوە کە زیاتر لە هەفتەیەکە گیانی لەدەستداوە
  2023-01-25       365       

وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەكیان دۆزیوەتەوە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان زیاتر لە هەفتەیەکە گیانی لەدەستداوە.

 ئاوێنە: رائید ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە روداوی راگەیاند"تەرمی پیاوێک لە کۆمەڵگەی بێرسڤێ سەر بە ناحیەی دەرکار لە زاخۆ دۆزرایەوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان زیاتر لە ھەفتەیەکە گیانی لەدەستداوە."

 بەوتەی رائید ئەحمەد رەمەزان، پیاوەکە پەیڕەوی ئایینیی کریستیانەو ناوی (س. م. ب.)و بەتەنیا لەو خانوەدا ژیاوە. هەروەها ھیچ ئاسەوارێکی تاوان لە شوێنی روداوەکەدا نەبوە، گومان دەکرێت ھەر "مردنێکی ئاسایی بێت."

 وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ وتوشیەتی، پەڕوای لێکۆڵینەوەیان بۆ روداوەکە کردوەتەوەو تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری گیانلەدەستدانەکە.

 لەبارەی ناسنامەی کەسەکە، وەردە ئیشۆ، موختاری کۆمەڵگەی بێرسڤ وتویەتی"ئەو کەسە خەڵکی بەغدایە و ناوە ناوە سەردانی بەغدای دەکرد بۆ بینینی منداڵەکانی، بەڵام زیاتر لە دو مانگە وەک ئاوارە بە تەنیا لێرە دەژی و نەماندەزانی کە گیانی لەدەستداوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×