لە عێراق دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی دو كرا
  2023-02-01       726       

وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستكرا بە دابەشكردنی موچەی مانگی دوی موچەخۆران.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دابەشكردنی موچە بە دابەشكردنی موچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دەستی پێكردوە.

هاوكات دەستەی خانەنشینی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا دەستپێكردنی دابەشكردنی موچەی مانگی دوی خانەنشینانی شارستانی و سەربازیی راگەیاندوە كە بەپێی راگەیەندراوەكە، دابەشكردنە لە ڕێگەی بانكەكان و بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لەگەڵ تێپەڕبونی رۆژێكی مانگی دودا هێشتا حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی نەكردوە بە دابەشكردنی موچەی مانگی 1ی ئەمساڵی موچەخۆران و وادەی دەستپێكردنیشی بەڕەسمی رانەگەیاندوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×