لەبارەى بڵاوبونەوە دراو ساختەوە وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى رونکردنەوە دەدات و دەڵێت: زۆرینەیان لە شارەکانى عێراقەوە دێنە هەرێمى کوردستان.
ئاوێنه: سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى بە کەى ئێن ئێنى راگەیاند؛ ئەو پارە ساختانەى کە بە شێوەى دینار دەستیان بەسەردا گیراوە زۆرینەیان بەو گەشتیارانەن کە لە عێراقەوە دێنە شارەکانى هەرێمى کوردستان و پێیان دەگیرێت.
لەبارەى دۆلارەکانیشەوە دەڵێت: بەشێکیان لە ئێرانەوە دێن و هەندێکیشیان لەناوخۆدا بەردەستى هاوڵاتییان دەکەوێت و بەکارى دەهێنن بەڵام بە وتەى ئەو حاڵەتەکان کەمن.
داواش دەکات کە هاوڵاتییان پارە وەردەگرن پارەکانیان لە ئامێرى تایبەت بەن تا دڵنیا ببنەوە کە پارەکانیان ساختە نین و بێ ئەوەى لە ئامێرى نەدەن پارەکانیان وەرنەگرن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکرد کە دراوى ساختە لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بڵاوبوەتەوە و داواى کرد هاوڵاتییان ئاگاداربن لەکاتى مامەڵەکانیاندا.