بڕیارە دادگای کەنەدا سزا بەسەر هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستاندا بسەپێنێت کە تۆمەتبارە بە پەیوەندی لەگەڵ داعش و دابینکردنی هاوکاری دارایی بۆ دوو کەس کە چوونەتە نێو رێکخراوەکەوە.
ئاوێنە: سبەینێ پێنجشەممە، دانیشتنی دادگا سەبارەت بە دۆسیەکەی ئاسۆ پشدەری بەڕێوەبچێت و بە وتەی پارێزەرەکەی، ئاسۆ دان بەو تاوانانەدا دەنێت کە ئاڕاستەی کراون.
ئاسۆ لە ساڵی 2015وە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ بۆس ماگوایەر و خدر خالید کە دوو تیرۆریستی کەنەدی ناو داعشن، دەستگیرکراوە و لە دۆسیەکەیدا هاتووە کا هاوکاری دارایی بۆ گەشتەکانیان دابینکردووە.
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی گڵۆباڵ نیوزی کەنەدی، ماگوایەر و خالید لە دەوروبەری ساڵی 2012 چوونەتە سووریا و پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە.
ئاسۆ ساڵی 2010ش بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ تیرۆر دەستگیرکرابوو، بەڵام ئەو کات ئازاد کرا.