ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکانی توركیاو باكوری‌ كوردستان ٤٤ هەزار کەسی‌ تێپه‌ڕاند
  2023-02-25       498       

سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات‌و باری له‌ناكاو لەتورکیا (AFAD) رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی بومەلەرزەکانی توركیاو باكوری‌ كوردستان گیانیانلەدەستداوە، گەیشتە ٤٤ هەزارو ٢١٨ کەس.

ئاوێنه‌: لەو راگەیەندراوەی کە لەئافادەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە لەدوای رودانی ئەو بومەلەرزانە کە چەقەکەی شارۆچکەکانی پازارجک وئەلبستان پارێزگای قەهرەمانمەڕەش بوو، نۆ هەزارو ١٣٦ پاشلەرزە رویداوە.

بەهۆی بومەلەرزەکانەوە لەهەریەک لەپارێزگاکانی؛ قەهرەمانمەڕەش، غازی عەنتاب، ئورفا، دیاربەکر، ئادانا، ئادیامان، عوسمانییە، هاتای، کلیس، ماڵاتیا و ئەلعەزیز، ٤٤ هەزار و ٢١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە. ژمارەی ئەو کەسانەیش کە لەناوچەکەوە گواستراونەتەوە بۆ پارێزگاکانی دیکەی تورکیا گەیشتە ٥٢٨ هەزار و ١٤٦ کەس.

لەئێستادا ١١ هەزارو ٤٢٨ کارمەندی گەڕان و رزگارکردنی سەر بەئافاد، تیمەکانی دیکەی ناوخۆی وڵات و تیمە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچەکەدا ئەرک بەجێ دەگەیەنن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×