سبەی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆدەبنەوە
  2023-03-10       381       

بڕیارە سبەی شەممە، دەزگای ھەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی پێكەوە لەگەڵ دەزگای ھەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەكانی دیكەی هەرێم لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن، كۆببنەوە.

ئاوێنە: زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی، بە میدیای رەسمی حزبەكەی راگەیاند، بڕیارە سبەی شەممە، دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی پێكەوە لەگەڵ دەزگای ھەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتوی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری کوردستان کۆببنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبونەوەکە لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×