ئیتاڵیا؛سزای زیندانیكردنی 30 ساڵی بۆ قاچاخچێتی كۆچبەران دیاریكرد
  2023-03-10       379       

حكومەتی ئیتاڵیا ڕایدەگەیەنێت، سزای زیندانیكردنی تا 30 ساڵ بەسەر ئەو كەسانەدا بسەپێنن كە قاچاخچێتی دەكەن و كۆچبەران لەسنورەكانەوە دەپەڕێننەوە.

ئاوێنه‌: ئاژانسەكانی ئیتاڵیا لەزاری دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە بڵاویانكردەوە، كە سزای زیندانیكردنی تا 30 ساڵ بەسەر ئەو كەسانەدا دەسەپێندرێت، كە قاچاخچێتی دەكەن و كۆچبەران لەسنورەكانەوە دەپەڕێننەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە ئامانجی سەرەكی بڕیارنامەی پەسەندكراوی ئەم دواییە مامەڵەكردنە لەگەڵ تاوانی قاچاخچێتی مرۆڤ لەڕێگەی سزای توندترەوە تا قاچاخچێتی بنبڕبكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×