سوپای پاسداران بەریتانیا بە ژەهراویکردنی کچانی خوێندکار تۆمەتبار دەکات
  2023-03-12       456       


ئێران رایگەیاند ژمارەیەک کەسی دەستگیر کردوە کە هۆکاری سەرەکی بون بۆ ژەهراویکردنی کچانی خوێندکار و لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکرابونی راستی روداوەکان بەردەوام دەبێت، هاوکات سوپای پاسدارانیش بەریتانیا تۆمەتبار دەکات.

ئاوێنه‌: وەزارەتی ناوخۆی ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ تا ئێستا 100 کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون کە دەستیان هەبوە لە روداوەکانی ژەهراویکردنی کچان لە خوێندگەکانی وڵاتەکەدا.

لە بەیاننامەکەدا هاتوە: ژمارەیەک لەو دەستگیرکراوانە بە بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی بۆندار و بە بێ مەترسیی ئامانجیان بوە خوێندگەکان داخرێت و پڕۆسەی خوێندن راگێرێت و ژمارەیەک لەو تۆمەتبارانەش لە ژێر کاریگەریی کەشی دەرونیی زاڵ بەسەر دۆخی ئێستای وڵاتەکە تەنها بە ئامانجی سەرکێشی ئەو کارانەیان کردوە.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کردوە کە لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکراکردنی دەستی گروپە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی و گروپە تیرۆریستییەکان لەو روداوانە بەردەوام دەبێت.

ئەو وەزارەتە رەتی کردوەتەوە لە روداوی ژەهراویکردنی خوێندکارانی کچ ، غازی کیمیایی جەنگی و مەترسیداربەکارهێنرابێت.

لە لایەکی دیکەوە پێگەی (مەشرق نیوز) کە نزیکە لە ناوەندی هەواڵگریی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی کردوەتەوە؛ روداوەکانی ژەهراویکردنی خوێندکارانی کچ دەستی باڵیۆزی بەریتانیا لە تارانی لە پشتە بە ئامانجی سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەکان لە وڵاتەکە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×