نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان نامەیەكی لە ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكاوە پێگەیشت كە تێیدا جه‌خت له پێويستيى چاره‌سه‌ركردنى يه‌كجاره‌كيى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن دەكاتەوە.
ئاوێنە: سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى له ئه‌نتۆنى بلينكن، وه‌زيرى ده‌رەوه‌ى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يشت، تيايدا خۆشحاڵيى خۆى به گفتوگۆى له‌گه‌ڵ سەرۆكی هەرێم ده‌ربڕيوه له ميانى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا له شوباتى ڕابردو.
بەپێی راگەیەندراوەكە، بلینكن ئاماژەی بەوەداوە كە ئەو گفتوۆیەی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان "ده‌رفه‌تێك بوه بۆ جه‌ختكردنه‌وه له پێويستيى چاره‌سه‌ركردنى يه‌كجاره‌كيى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن."
وەك لە راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمدا هاتوە، "له نامه‌كه‌يدا بلينكن دوپاتى كردوە‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ريكا هاريكارى و هاوبه‌شييه‌كى پته‌وى له‌گه‌ڵ عێراقى فيدراڵى و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه. هه‌روه‌ها پابه‌نديى به‌رده‌واميى پشتگيريى به‌هێزى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و سه‌قامگيرى و ئاسايش و سه‌روه‌ريى عێراق، ده‌ربڕيوه."