دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، سكاڵای پهرلهمانتارێكی دژی ناردنی ٤٠٠ ملیار دینارەکە بۆ ھەرێمی كوردستان ڕهتكردهوه.
ئاوێنه: رۆژی ١٣ی ئادار ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی پیشاندا ٤٠٠ ملیار دینار بە شێوەی قەرز لە بانکی بازرگانی بداتە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ههمان رۆژ مستەفا سەنەد پەرلەمانتاری سەربەخۆ سکاڵایەکی لە دژی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران لە دادگای فیدراڵی تۆمارکرد.
ئەمرۆ چوارشهممه، دادگای باڵای فیدراڵی رایگەیاند، سکاڵاکەی مستەفا سەنەدی رەتکردۆتەوە کە داوایکردبوو بڕیارێکی لایەنداری دەربکات و ناردنی ٤٠٠ ملیار دینارەکە بۆ ھەرێم رابگرێت.
مستەفا جەبار سەنەد مەریانی، لە ساڵی 2021 ەوە وەك سەربەخۆ بووە پەرلەمانتاری عێراق، پێشتر و لە 25ی كانوونی دووەمی 2023 دادگای فیدراڵی لەسەر سكاڵایەكی ئەم پەرلەمانتارە، بڕیاری ناردنی پارەی بۆ هەرێمی كوردستان هەڵوەشاندەوە كە لەلایەن حكومەتی پێشوو دەرچوو بوو.
