باران‌و خۆڵبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
  2023-05-24       370       

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن ڕایگەیاند، بارانبارین دەستپێدەکاتەوەو تۆزو خۆڵێکی سوکیش لەئاسمانی هەرێم دەبێت.

ئاوێنە: بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لەچه‌ند ناوچەیه‌كى جیا جیا.

ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندوه‌، "لەئاسمانی هەرێم بەگشتی تۆزو خۆڵێکی سوک دەبێت، بەهۆى زیادبونى خێرایی با لەبەشێک لەسنورى پارێزگاى سلێمانی‌و ئیدارەیی گەرمیان ئەگەرى تۆزو خۆڵەکە زیاتر دەبێت".

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەبارانێکى کەم لەهەندێ ناوچەى جیا جیاو هەندێکجاریش هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت بەتایبەتی لەسنورى پارێزگاى دهۆک، لەکاتەکانی شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×