لە سلێمانی نرخی مریشک هەرزانبوو
  2023-05-25       506       

هەرچەندە لە ماوەکانی رابردوو نرخی مریشک لە تەواوی کوردستان گرانبوو تا نزیکەی 5000دینار بۆ هەرکیلۆیەک بەرزبوەوە، بەڵام ئێستا بە تەواوی نرخەکە هەرزان بووە و کیلۆیەک مریشک لە نێوان 2000 بۆ 2250دینار دایە.

ئاوێنە: سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی راگەیاند"ماوەی چەند رۆژێكە نرخی مریشک دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ مریشك لە بازاڕدا بە دوو هەزار بۆ دوو هەزار و 150 دینارە".

 رێبوار دەشتی ئەندامی كۆمەڵەی مریشكفرۆشانی هەولێر، دەڵێت " نرخی مریشك لە بازاڕەكان بە تەواوی دابەزینی تۆمار كردووە و ئێستە نرخی راستەقینەی خۆیەتی.

وتیشی" ئێستە كیلۆی مریشكی زیندوو لە بازاڕەكانی هەولێر بە دوو هەزار بۆ دوو هەزار و 250 دینارە، ئەو نرخەش لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو بە نزیكەی سێ‌ هەزار دینار بوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×