پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەتۆمەتی دزینی بڕێك پاره، مەفرەزەکانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكی ژنیان دەستگیركردو دەستیشگیرا بەسەر ئهو پارهیهدا كه تۆمهتبار دزی بوی.
ئاوێنە: پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوای ئەوەی هاوڵاتییهك سكاڵای تۆماركرد كە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی بڕێك پارهی لێدزراوه، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەرئهو پارهیهدا كه تۆمهتبار دزی بوی."
ئەوەشی خستۆتەڕو"لەئێستادا تۆمەتبار (چ، أ، ك) كە پێشینەی تاوانی هەیە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بهپێی مادهی446 لهیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا."