هۆشدارییەك لە لاهور شێخ جەنگییەوە بۆ پارتی و یەكێتی: ئێوە خاوەنی ئەم خاك و خەڵكە نین
  2023-05-27       1045       

لاهور شێخ جەنگی هۆشداری توند دەداتە پارتی و یەكێتی كە بەبڕوای ئەو "بەردەوام یاریی ترسناك بە چارەنوسی ئەم میللەتەوە دەكەن وەك ئەوەی ئەوان خاوەنی ئەم خاك و خەڵكە بن لەكاتێكدا خاوەنی نین." دەشڵێت: لەسەدا 73ی دەنگدەرانی هەرێم لە هەڵبژاردنی رابردودا دەنگیان بە هیچ پارتێكی سیاسی نەداوە.

ئاوێنە: لاهور شێخ جەنگی، ئەمڕۆ شەممە، لە پەیامێكدا وتویەتی"هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ئەنفال و كيمياباران و جینۆسایدە، بزوتنەوەی سیاسیی کورد بەدرێژایی خەباتی نەتەوایەتیمان بەرهەمەکەی فیدراڵییەت و حکومەتی هەرێم و پەرلەمان بو، بەڵام ئەم هەرێمە کە ئێستا لەژێر مەترسیی پاشەکشەیەکی دەستوریی و سیاسیدایە، دەبێت حیزب و سیاسییەکان بەتایبەتی سەرانی یەکێتی و پارتی کە لە پێناو بەرژەوەندیی تەسکی خۆیان هەرکات بیانەوێت شەش مانگ کۆک و شەش مانگ ناکۆکن و بەردەوام یاریی ترسناک بە چارەنووسی ئەم میللەتەوە دەکەن وەک ئەوەی وابێت ئەوان خاوەنی ئەم خاک و خەڵکەبن لەکاتێکدا خاوەنی نین."

وتوشیەتی"بەڵگەش بۆ ئەوە دەنگنەدانی سەدا حەفتاوسێی دەنگدەرانی هەرێم بو بە هیچ پارتێکی سیاسی لە هەڵبژاردنی ڕابردو، بۆیە لەبری ئەوەی خەریکی قۆڵبادانی یەکتر و گوێڕایەڵی دەوڵەتان بن باشتر وایە بیر لەئێستا و ئایندەی سیاسیی هەرێم و خەڵکەکەی بکەنەوە ئەگینا بەدڵنیاییەوە بەردەوامبونتان بەم ڕەفتارانەتان وا دەکات کە میللەت لێتان ڕابچڵەکێت و وڵات بەدەرتان بکات."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×