دەمیرتاش بۆ ئەردۆغان: نەك خۆم، ناتوانی چاكەتەكەشم هەڵواسی
  2023-05-30       1138       

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوتری هەدەپە وەڵامی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیاو لایەنگرانی دەداتەوە كە لە دروشمەكانیاندا داوای "سێدارە"یان بۆ دەمیرتاش كرد. ئەو دەڵێت: تەنانەت ناتوانی چاكەتەكشم هەڵواسی.

ئاوێنە: سەڵاحەدین دەمیرتاش، ئەمڕۆ سێشەممە، لە تویتێكدا وتویەتی"پادشا پیرەكە لە باڵكۆنی كۆشكە گرانبەهاكەیەوە درێژە بە بوختان و هەڕەشەو سوكایەتییەكان دەدات، سەرمەست بە سەركەوتنێكی ساختە، لەبەردەم گروپێكی سەرلێشێواو بە درۆ و خۆشی، هەمویان پێكەوە هاوار دەكەن: سێدارە."

وتوشیەتی"روداوەكە لە فەرەنسای سەردەمانی رابردو نییە، بەڵكو 2023ی ئەنقەرەیە."

دەمیرتاش وتوشیەتی"تۆ تەنانەت ناتوانی چاكەتەكەشم هەڵواسی، هەرچەندە شایانی وەڵامدانەوە نین، بەڵام با ئەمە بڵێم: من نەوەی سەركردە سەڵاحەدینی ئەیوبی، رزگاركەری قودسم، بەناوی ئەوەوە ناو نراوم، بەڵێنت پێ دەدەم كە رۆژی خۆی هات، بە دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەموتان دەكەم."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×