بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، ئەمشەو چوارشەممە، رایگەیاند، وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بڕیاریدا وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بڕیاریدا ڕێگە بدرێت بەرهەمە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ خوارو ناوەڕاستی عێراق و بەپێچەوانەشەوە بگوازرێنەوە، بەو پێیەی كە بەرهەمی خۆماڵین.
ئاوێنە: بێگەرد تاڵەبانی، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"دوای هەوڵ و ماندوبون و کۆبونەوە بەردەوامەکانی شاندی وەزارەت لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی فیدراڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی راوێژکاری ژمارە شەشی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، كە بە سەرۆكایەتیی ئەندازیار عەباس جەبر مالیكی بەڕێوەچو، بڕیاری دا ڕێگە بدرێت كاڵاو بەروبومە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ تەواوی پارێزگاكان و بەپێچەوانەوەش بگوازرێنەوە، بەو پێیەی بەرهەمی خۆماڵین و ڕێكارەكانی قەدەغەكردنی تایبەت بە هاوردەكردنی كاڵا كشتوكاڵییەكان لە دەرەوەی عێراق نایانگرێتەوە لەحاڵەتی لوتكەی بەرهەمی خۆماڵیدا."
وەزیری كشتوكاڵی هەرێم وتوشیەتی"لە كۆبونەوەكەدا مەرجێك خرایەڕو كە دەبێت پشتگیریی خۆماڵیبونی كاڵاو بەروبومە كشتوكاڵییەكان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی كشتوكاڵی پارێزگاكانەوە دەربچێت."