دو کەس بەتۆمەتی کوشتنی هاوڕێکەیان دەستگیرکران
  2023-06-07       330       

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین رایگەیاند، دوای کوژرانی گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ لە 4ی مانگە، دو کەس کە هاوڕێی ئەو گەنجە بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکران و لەئێستاشدا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ ئەنجامدەدرێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی 4ی ئەم مانگە، بریندارێک بەناوی ( و . ٲ . م ) ڕەگەزی نێر، لەدایکبوی ساڵی 2002، پیشەی کاسب، دانیشتوی گەڕەکی راپەڕینی قەڵادزێ گەیەندرایە نەخۆشخانە و بەهۆی سەختی برینەکەی بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، بەڵام لە ڕێگا گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "دوای تێپەڕبونی چەند ڕۆژێک بەسەر ڕوداوەکە، دو ھاوڕێی خۆی بە تۆمەتی کوشتنی ئەو گەنجە لەلایەن ئاسایشی قەزای ماوەت دەستگیرکران و دواتر ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین کرانەوە".

ئەوەشیخستەڕو، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەبەردەم پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا، پاشان بە بڕیاری بەڕێز دادوەر بە ماددەی 405 لە یاسایی سزادانی عێراقی هەردوکیان ڕاگیراون، لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×