دۆخی تەندروستی ئەو گەنجە ناجێگیرە کە بەیانی ئەمڕۆ لە سلێمانی تەقەی لێ کرا
  2023-06-09       810       

بەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم نوسینگەی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی، تەقە لە حوسێن ئاراسان کرا و لە ئێستادا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی لە ژێر چاودێری چڕدایە .

ئاوێنە: ئەمڕۆ حوسێن ئاراسان، ئەندامی رێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا دوای ئەوەی بە نۆ فیشەک هەوڵی تیرۆرکردنی درا، دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لە ژێر چاودیری چڕدایە و پێویستی بە خوێنی AB+ هەیە .

ئەو ئەندامەی میزۆپۆتامیا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی چارەسەری بۆ دەکرێت، بەلام دۆخی تەندروستی ناجیگیرە و لەژێر چاودێری چڕدایە و توشی خوێنبەربوونی ناوەکی هاتوە، پێویستی بە خوێنە لە جۆری AB+ و بانگەوازێک کراوە بۆ خەڵکی دانیشتوانی سلێمانی تا خوێن ببەخشن لە بانکی خوێنی سلێمانی .

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو ئەندامەی میزۆپۆتامیا کە تەقەی لێکراوە، پەنابەری سیاسیی باکووری کوردستانە و  ساڵانێکە لە شاری سلێمانی دەژی.ناوی تەواوی حوسێن ئاراسان’ـە و لە ساڵی ١٩٧٨ لە ئیزمیر لە دایک بووە و خەڵکی شاری ماردین بووە ، حوسێن ئاراسان لە ئێستادا بریندارە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشک دایە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×