لۆزان بەبەرگی کوردستانی ڕوپۆشکرا
  2023-07-23       870       

ئا: ئارام کەریم

 

رۆژی هەینی ٢٢ی تەموز، لە مەیدانیAv.Bergières Lausanne تاکو هۆڵی کۆنگرەی لۆزان کۆنترۆڵ کرا بۆ یادی سەد ساڵەی لۆزان‌و کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ کۆنفرانس بەسترا، سەرەتا بەخولەکێک ڕێزگرتن لەشەهیدانی کوردستان و پاشان سروودی ئەی ڕەقیب دەستیپێکردو  کاتژمێر ١ی نیوەڕۆی شەممە، ڕێپێوانێکی دەیان هەزار کەسی بەڕێوەچوو بەهەزاران کوردستانیان کە لە ووڵاتانی ترەوە هاتبوون بەشداریان تیا کرد.

 

شەممە ٢٣ی توموز، کاتژمێر 11ی سەرلە بەیانی، لە شاری لۆزانی سویسرا، کۆنفرانسی ١٠٠ ساڵەی لۆزان، بە دروشمی "هەڵوێستی گەلی کوردستان  لە کۆنفڕانسەکەدا نزیکەی ٨٠٠ سیاسەتمەدار، چالاکوان، ئەکادمیسیەن، هونەرمەند و کەسایەتیی جیاواز، نوێنەرانی ٧٢  پارت و ڕێکخراو بێجگە لە پارتی و بنەماڵەی بارزانی کە خۆیان بێ بەری کردوە ، لە چوار بەشی کوردستان، وڵاتانی ئەوروپا و جیهانەوە لە کۆنفڕانسەکەدا بەشدارن و بڕیارە دوو ڕۆژ بەردەوام بێت.
پاشان وتەی بەخێرهاتن و کردنەوەی کۆنفڕاس لە لایەن هاوسەرۆکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئەحمەد قەرەموس و زەینەب موراد پێشکەش کەش کرا و تێیدا باس لە ئامانجی بەستنی کۆنفڕانسەکە کرا و ڕاگەیەندرا.
پاشان سەرۆکی شارەوانی لۆزان وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی: هیوای خواست وەک  شارەوانییەکەیان و وڵاتەکیان سویسرا، لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ گەلی کوردستان هەڵبدەنەوە.
ئەمەو چەندین وتەی دیکە پێشکەش کران و ڕاگەیهندار:  لە رۆژانی شەمەو یەکشەمە و لە ١٠٠ ساڵەی پەیمانی لۆزاندا، لە شاری لۆزان کۆئەبینەوە.  و ئەنجامی ئەو پەیمانەو کاریگەریەکانی لەسەر کوردستان هەڵئەسەنگێنین و هەڵوێستی خۆمان دەرئەبڕین.
تەواوی رۆژەڤی کۆنفراس لەسەر پەیمانی لۆزان و ئەنجامە نەرێنییەکانی ئەو پەیمانەیە لە کوردستاندا. ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە لۆزان کۆنفرانسێک بەستراو بڕیاری لەچارەنووسی گەلی کوردستان دا. بەبێ پرس و ڕای ئێمە ولاتەکەمانیان پارچەپارچە کردو ئێمەیان ئەژمار نەکرد. ئێمە ئەمانەوێت لە ١٠٠ ساڵەی ئەو پەیمانە شوومەدا، هەڵوێستێکی کوردستانیی بنوێنین و ناڕەزایەتی خۆمان بەرامبەر رێکخەران و بڕیاردەرانی ئەو پەیماننامەیە پیشان بدەین و دەنگی خۆمان بگەیەنینە رای گشتی جیهان. 

لە رۆژی ٢٤ی ٧دا، واتا ئەو رۆژەی کە پەیماننامەکەی تێدا ئیمزا کرا، لەبەردەمی هەمان ئەو هۆڵەدا کە دانوستانەکانی تێدا کرا، لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریی بەرفراواندا ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە بۆ ڕای گشتیی رائەگەیەنین.
ئەمەو کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنفڕانسی ١٠٠ ساڵەی لۆزان کارنامەی کۆنفڕانسەکەی بەم شێوەیە ڕاگەیان:

 

ڕۆژی یەکەم، شەمە، 2023.07.22
کاتژمێر
10.10 – 10.30 سینەڤزیۆن
10.30 – 13.00 پەیامی بەشداربووان تا کاتژمێر 16.30 

پانێلی 1 / 16.45 – 19.00
 
ئەنجامەکانی پەیماننامەی لۆزان لە کوردستان. 
 
1. سوهەیلا قادری، مێژوونووس، بواری پەیوەندی نێودەولەتی
2. پرۆفیسۆر نەرمین محەمەد ئەمین عەلی. مێژوونووس و شوێنەوارناس
3. د. عبدالاله ئەلمستەفا، هاوسەۆکی کۆمیتەی تەنسیقیی زانکۆکانی باکورو رۆژهەڵاتی سوریا
4. محەمەد بەیرەق، نووسەر و لێکۆڵەر 
پرسیار و وتووێژ

 

رۆژی دووەم، یەکشەمە، 2023.07.23

پانێلی 2/
09.00 – 11.00
بارودۆخی ژنان و تێکۆشانی ژنان
PHD 1. مننەوەر عەزیزئۆغڵو،
2. نەرمین عوسمان، وەزیری پێشووی کاروباری ژنان

پانێلی 2ب
10.00 – 11.00
بارودۆخی گەلانی دیکەی کوردستان
3. ئایدی ئاسڵان، نووسەر و لێکۆڵەر
MA Education4. نایری نورەدین، 
پرسیار و وتووێژ

11.00 – 11.15 پشوو

پانێلی سێیەم
11.15 – 13.15
100 ساڵ تێکوشان لەبەرمبەر پەیماننامەی لۆزان
1. پرۆفیسۆر نایف رەزوان. کۆلێژی یاسا، زانکۆی ڤیەننا
 پۆڵۆنیا. Jagiellonian2. د. ئازاد حاجی ئاغایی. لێکۆڵەر، زانکۆی 
3- ئارێز عەبدوڵا، نووسەر
4. د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، نووسەر
پرسیار و وتووێژ

 

ئەنجامنامە
14.30 – 16.00 بڕیار و راسپاردەکانی کۆنفرانس
16.00 – 16.45 وتووێژ لەسەر بڕیار و راسپاردەکان
17.00 کۆتایی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×