پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمنی عێراق ڕایدەگەیەنێت، مەبەست لە سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا چارەسەرکردنی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستانە و دەشڵێت: ھەموو ھەوڵێک بۆ ئەوەیە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و بەغدا پێکەوە دابەش بکرێت.
ئاوێنه: شوان محەمەد ڕۆستەم، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە، سەردانی شاندەکانی ھەرێمی کوردستان و بەغدا بۆ لای یەکتری تەنیا مەبەست ئەوەیە کێشەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بکرێت و دوای ٢٠ی ھەموو مانگێک لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمیش دابەش بکرێت و ھەموو بکرێتە یەک پاکێج.
ئاشکرایشی دەکات، ھەرێم بانگێشتی دیوانی چاودێری دارایی عێراق دەکات بۆ ھەولێر و ھەموو داتاکان دەخاتە بەردەم چاودێری دارایی، لەلایەکی دیکەوە شاندی ھەرێم و وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان ھاتوونەتە بەغدا و ئێستاش سەردانەکان بەردەوامن.