به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاشكرایكردوه، ئه‌مڕۆ هاكان فیدان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ده‌گاته به‌غداو دواتریش سه‌ردانى شارى هه‌ولێر ده‌كات.
ئاوێنە: ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرایكرد، بڕیارە ئەمڕۆ بەسەردانێکى فەرمى، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بگاتە بەغداو لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق کۆببێتەوە.
به‌گوێره‌ى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى فیدان بۆ عێراق‌و هه‌رێم، سەردانەکەى فیدان دوو ڕۆژ دەخایەنێت‌و لەو نێوەندەشدا سەردانى هەولێر دەکاتو لەگەڵ هەریەک لەسەرۆکى هەرێم‌و سەرۆکى حکومەتو سەرۆکى پارتى‌و جێگرى سەرۆک وەزیران کۆببێتەوە.
ئه‌م سەردانەش لەکاتێکدایە، نزیکەى پێنج مانگە هەناردەى نەوتى هەرێم‌و عێراق بۆ تورکیا ڕاوەستاوەو بەگوێره‌ى زانیارییە دزە پێکراوەکانیش لەکۆبونەوەى وهفدى حکومەتى عێراقى‌و تورکیا، تورکیا چەند مەرجێکى هەیە بۆ دەستپێکردنەوەى پڕۆسەکە.
هاكان فیدان له‌دواى هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كه‌ى ساڵى ڕابردوى توركیا به‌وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته ده‌ستنیشانكرا، پێشتریش سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركیا ناسراو به(میت) بوو.