نرخی نەوت كەمێك بەرزبوەوە
  2023-08-25       780       

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا كەمێك بەرزبوەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە ماوەی دو هەفتەیە بەگشتی روی لە دابەزین كردوە.

ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بازاڕەكانی نەوتی جیهان، لە ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروها یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 79 دۆلارو 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە بەدرێژایی ئەم هەفتەیە نرخی نەوت نزیكەی لەسەدا 2ی نرخی خۆی لەدەستداوەو دو هەفتەشە نرخی نەوت روی لە دابەزین كردوە، بەڵام ئەمڕۆ كەمێك بەهاكەی بەرزبوەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×