عەبدوڵا گول خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری توركیا كاندید ده‌كات
  2019-08-03       1039       
لە کاتێکدا مشتومڕی ناوەکانی ناو پارتەکەی عەلی باباجان بەردەوامە، لە ئێستادا بانگەشەی ئەوە هەیە کە عەبدوڵا گیول دەبێتە کاندیدی سەرۆکایەتی کۆماری ئەو پارتەی کە دروست دەکرێت.

ئاوێنه‌:  هەواڵه‌کان لەبارەی دروستکردنی پارتێکی نوێ تا دێت زیاتر دەبێت، كه‌ عەلی باباجان دامەزرێنەری دەبێت کە لە ئاک پارتی دەستی لە کار کێشایەوە و لە ئێستادا مشتومری ئەوە دەکرێت، کێ لە ناو پارتاکەیدا دەبێت. عەبدوڵا گیولیش کە لە ناوەڕاستی ئەم پێکهاتەیەدایە، چاوەڕوان دەکرێت کاندیدی سەرۆکایەتی کۆماری ئەم پارتە بێت.

لە ئێستادا وتاری جیاواز هەیە لە بنکەکانی ئاکەپەدا لە بارەی ئەم پارتە نوێیەوە بەڵام لە رووداوەکانی پشت پەردەکاندا، شتێکی جیاواز دەگوزەرێت.

لە وتارێکی فاتیح ئەرگی لە رۆژنامەی یەنی چاغدا، باسی ئەوە دەکات کە ئایا لە ناوەراستی ئەم پێکهاتەیەدا کاراکتەری سەرەکی عەلی باباجان دەبێت یان عەبدوڵا گیولیش كاندیدی پارته‌كه‌ ده‌بێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری  تورکیا.

لە کاتێکدا دەوروبەر بە گەرمی بە دوای وەڵامی ئەم پرسیارە دەگەڕێن، ژمارەی ئەوانەی کە عەبدوڵا گیول بە سەنتەری پێکهاتەی پارتەکەی باباجان دادەنێن، روو لە زیاد بووندان.

یەکێک لە ئەندام پەرلەمانە کۆنەکان کە ئێستا لە نێو کارەکانی ئەم پارتە نوێیەدایە ئاماژەی بە گیول کرد و وتی ''سەنتەری پێکهاتەکە ئیستانبوڵ دەبێت و لە ئێستادا لە بنکەکاندا وا دەزانرێت کە گیول سەرکردایەتی سێبەر دەکات و بە دڵنیاییەوە کاندیدی سەرۆکایەتی کۆماری پارتەکە دەبێت''.

عەبدوڵا گیول لە هەڵبژاردنی ٢٤ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ویستی لە ژێر چەتری پارتەکانی ئۆپۆزسیۆندا خۆی کاندید بکات بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، بەڵام بە هۆی ئەوەی مەرال ئاکشەنەری سەرۆکی ئی پارتی زۆر لە پێشتر کاندیدبوونی خۆی ڕاگەیاندنبوو، ئەم هەوڵەی سەری نەگرت. لەو کاتەدا ئیبراهیم کاڵنی وتەبێژی سەرۆک کۆمار و خلوسی ئاکار سوپاسالاری ئەو کاتی تورکیا، بە هەلیکۆپتەر لە باخچەی ماڵی گیولدا دابەزین و سەردانیان کرد، ئەمە مشتومڕێکی گەورەی نایەوە.

ئەوەش ئاشکراکرابووە ''ویستی گیول بۆ خۆکاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار لە پارتە نوێکەدا بێزارییەکی لە بنکەکانی ئاکەپەدا دروست کردووە. لە ناو ئاکەپەدا ترسی ئەوە هەیە کە ئەگەر گیول نەشتوانێت لە ئێردۆغان بباتەوە، ئەوا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەشێکی زۆری ئەو دەنگانەی کە لە ئێستادا بەرەو توانەوە دەڕوات''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×