هه‌ینی, 16 ی ئایار , 2025
كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە
  2023-09-22       359       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو بڵاوكردەوەو دەڵێت: ئەمڕۆ هەینی، پلەكانی گەرما لە چاو دوێنێ بەرزتر دەبن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێ و پلەكانی گەرما بە یەك تا دو پلە بەرزتر دەبن لەچاو تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێ لەگەڵ بونی هەندێك پەڵەهەوری جیاجیاو پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆمارکراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 40، سلێمانی: 38، دھۆک: 39، کەرکوک: 42، ھەڵەبجە: 40، سۆران: 39، گەرمیان: 44 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×