كەشناسی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاو كردەوە
  2023-09-22       354       

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاو كردەوە و رای دەگەیەنێت كە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەراورد بە دوێنێ بەرز دەبنەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەكە:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی 22– 9- 2023 
کەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با / باکوور ی خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ بە نزیکەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت. 
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەى شەممە 23– 9- 2023 
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با / باکوور ی خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت . 
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 40 پلەى سیلیزى
سلێمانی :38 پلەى سیلیزى
دهۆک : 39 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 40 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 40 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 27 پلەى سیلیزى
سۆران : 39 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 44 پلەى سیلیزى

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×