2019-08-04   625     
بێنیامین ناتانیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل داوای له بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كرد ''هه‌ڵوێستی توند به‌رامبه‌ر ئێران بنوێنێت''.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ''سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن داوای لێكردووه “هه‌ڵوێستی توند به‌رامبه‌ر ئێران بنوێنێت''.
هاوکات له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه ناتانیاهو و جۆنسن گه‌یشتوون به رێككه‌وتن بۆ پێشخستنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل و به‌ریتانیا له بواری ئابووری و داهێناندا.