تراکتۆر و ئامێری كشتوكاڵی بە قیست دەدرێتە جوتیاران
  2023-10-12       401       

بە سەرپەرشتیی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم تراكتۆر و ئامێری كشتوكاڵیی جۆراوجۆر بە قیستی درێژخایەن بە جوتیاران دەدرێت.

ئاوێنە: بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە هەولێر وردەكاریی پرۆژەكەی خستەڕوو كە بریتییە لە دابینكردنی تراكتۆر و ئامێرە كشتوكاڵییەكان بە جوتیاران و خاوەن پڕۆژە كشتوكاڵییەكان.

روونیشیكردەوە، پرۆژەكە لەلایەن وەزارەتیانەوە سەرپەرشتی دەكرێت بە هاوكاری کۆمپانیای هارون گروپ و بانكی جیهان كە پێشتر رێككەوتنیان لەگەڵدا كراوە.

هەر ئەمڕۆ دوو تراكتۆر بە دوو جوتیاری شارەكە درا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×