كۆمیتەی ناوەندیی پارتی لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیدا رایگەیاند، ئومێدەوارن هەرچی زوە چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ پرسی موچه‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم بكرێت. دەشڵێت، لە كۆبونەوەكەدا بڕیار درا باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پێشوی پارتی له كه‌ركوك، پێشكه‌شی زانكۆی كه‌ركوك بكرێت.
ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەسەرپەرشتی مه‌سعود بارزانی، كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبونی جێگرانی سەرۆك و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و یەدەگەكان، كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
بەپێی راگەیەندراوی كۆبونەوەكە، لە تەوەری یەكەمدا تاوتوێی دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەگشتی كراوەو لەبارەی پەیوەندییەكان لەگەڵ حكومەتی عێراق كۆمیتەی ناوەندیی پارتی رایگەیاندوە"ئومێده‌وارین هه‌رچی زوتره كۆتایی به كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كان بهێنرێت و چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ پرسی موچه‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی دیكه‌یش بكرێت، كه له به‌رژه‌وه‌ندی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌قامگیری وڵاتدایه."
تەوەری دوەمی كۆبونەوەكەی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی پەیوەست بوە بە بابه‌تی په‌یوه‌ندییه نێوخۆییه‌كانی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كان كە تێیدا بڕیاردراوە"وه‌كو هه‌میشه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان و به‌هێزتركردنی قه‌واره‌ی سیاسی و یاسایی هه‌رێمی كوردستان و لێكتێگه‌یشتن و هاوكاری، پارتیمان به‌رده‌وام بێت له دیدار‌و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له حكومه‌ت و ئه‌وانه‌شی كه به‌شدارنین."
لەبارەی بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستانیش لە كەركوك، كۆمیتەی سەركردایەتی حزبەكە لە كۆبونەوەكەیدا بڕیاریداوە باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پێشوی پارتی له كه‌ركوك، پێشكه‌شی زانكۆی كه‌ركوك بكرێت "وه‌كو دیارییه‌ك بۆ قوتابیانی ئه‌و شاره و پڕۆسه‌ی خوێندن و ڕۆشنبیری و پێشخستنی شاره‌كه."
هەروەها لە تەوەری چوارەمی كۆبونەوەكەدا پارتی پشتیوانی خۆی بۆ حكومەتی هەرێم و داموده‌زگاكانی هه‌رێم ده‌ربڕیوە.
دەقی راگەیاندراوەكە:
بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆك مه‌سعود بارزانی، كۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 26/10/2023 له سەڵاحه‌دین، بە ئامادەبونی جێگرانی سەرۆك و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و یەدەگەكان، كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
كۆبونه‌وه به ساتێك وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاركی شه‌هیدانی كوردستان سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و كاك ئیدریسی هه‌مشه له‌یاد ده‌ستی پێكرد، دواتر بیروڕا ئاڵۆگۆڕكرا لە سەر بابەتە هەنوكەیی و گرنگ و كاریگەره‌كانی ناوچه‌كه و عێراق و كوردستان بەتایبەتی و، جیهان بە گشتی و، ئه‌م بابه‌ت و ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه بڕیاری پێویستیان بۆ وەرگیرا:
تەوەری یەكەم: بارودۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه به‌گشتی: كۆبونه‌وه ڕه‌وشی ئێستای ناوچه‌كه‌و روداو و پێشهاته‌كان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌رێم و عێراق له هه‌مو ڕویه‌كه‌وه خسته به‌رباس و گفتوگۆكردن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له كابینه‌ی حكومه‌ت هه‌ڵسه‌نگانی بۆ كرا و، تیشكخرایه سه‌ر لێكتێگه‌یشتنه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی نێوان هه‌ردو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ، كه به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌نگاو ده‌نرێت. ئومێده‌وارین هه‌رچی زوتره كۆتایی به كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كان بهێنرێت و چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ پرسی موچه‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی دیكه‌یش بكرێت، كه له به‌رژه‌وه‌ندی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌قامگیری وڵاتدایه.
ته‌وه‌ری دوه‌م/ بابه‌تی په‌یوه‌ندییه نێوخۆییه‌كانی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كانی: كۆبونه‌وه بڕیاریدا، وه‌كو هه‌میشه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان و به‌هێزتركردنی قه‌واره‌ی سیاسی و یاسایی هه‌رێمی كوردستان و لێكتێگه‌یشتن و هاوكاری، پارتیمان به‌رده‌وام بێت له دیدار‌و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له حكومه‌ت و ئه‌وانه‌شی كه به‌شدارنین، هه‌روه‌ها به‌هێز خستنی خاڵه هاوبه‌شه‌كان و ئیداره‌دانی ئه‌و جیاوازیانه‌ی كه له‌گه‌ڵ پرنسیپه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانمان، ناكۆك نین.
ته‌وه‌ری سێیه‌م/ بابه‌تی باره‌گاكانی پارتیمان له كه‌ركوك: له‌پێناو پاراستنی گیانی ته‌بایی و سه‌قامگیری شاری كه‌ركوك و، پێ‌زانین و ڕێزگرتن له خه‌ڵكی خۆڕاگر و تێكۆشه‌ری ئه‌م شاره كه ماوه‌یه‌كی زۆره خۆڕاگر و به‌رده‌وام قوربانی ده‌ربون له پێناو ئامانجه ڕه‌واكانیان، كۆبونه‌وه بڕیاریدا پارتیمان باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پێشوی خۆی له كه‌ركوك، پێشكه‌شی زانكۆی كه‌ركوك بكرێت وه‌كو دیارییه‌ك بۆ قوتابیانی ئه‌و شاره و پڕۆسه‌ی خوێندن و ڕۆشنبیری و پێشخستنی شاره‌كه، هاوكات كۆبونه‌وه سوپاسی به‌ڕێز محه‌مه‌ده شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی بریاری ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتیمان له‌و شاره‌دا.
ته‌وه‌ری چواره‌م/ بابه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: كۆبونه‌وه وێڕای تیشكخستنه سه‌ر هه‌لومه‌رج و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌و بڕیاره‌كانیدا، پشتیوانی خۆی بۆ حكومه‌ت و داموده‌زگاكانی هه‌رێم ده‌ربڕی له هه‌نگاوه‌كانیاندا بۆ خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له بواره جیاجیاكاندا، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ دابینكردنی موچه و به‌رده‌وامی و په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كاندا.
ته‌وه‌ری پێنجه‌م/ بابه‌تی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان: كۆبونه‌وه به بایه‌خه‌وه پرسی كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی خسته به‌رباس و به گرنگییه‌وه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و خانه‌واده قوربانیده‌رانه نراون، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاوانه‌شی ده‌ستنیشانكرد كه پێویسته به ئاراسته‌ی خزمه‌تی زیاتر بنرێن.
ته‌وه‌ری شه‌شه‌م/ بابه‌تی ناوخۆی پارتیمان: كۆبونه‌وه تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی ئۆڕگانه‌كان و ڕێكخستنه‌كانی پارتیمان و، ڕاپۆرتی به‌شه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگاكان خوێندرانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕه‌وتی ئیش و كاره‌كانی ناوخۆی پارتیمان كرا و گرفت و ئاڵنگارییه‌كان دیاریكران، بڕیاری پێویست درا سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی پارتیمان بۆ هه‌ردو پڕۆسه‌ی گرنگی هه‌ڵبژاردن كه له پێشمانه و ڕێنمایی پێویستیش دران بۆ زاڵبون به‌سه‌ر گرفت و ئاسته‌نگه‌كان و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان ئۆرگانه‌كان و باشتر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان.
كومیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان
26ی تشرینی یه‌كه‌می 2023