راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، "ئێمه وه‌ك راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی كه خۆمان راگه‌یاندنكارین و له‌هه‌مانكاتیشدا كاری راگه‌یاندن ده‌كه‌ین و پسپۆڕی بواره‌كه‌شین، له‌م روانگه‌یه‌وه رێزێكی تایبه‌ت له‌راگه‌یاندنكاران و پیشه‌كه‌یان ده‌گرین و به‌رده‌وام هه‌وڵمان داوه هاوكارێكی باشی بین بۆیان و وابكه‌ین كه به‌شێك له‌كارو چالاكییه‌كانمان به‌بێ جیاوازی له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاوبكرێنه‌وه و راگه‌یاندنه‌كان ببنه گه‌یه‌نه‌ری ده‌نگمان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "وشه نه‌شیاوه‌كانی ئه‌و مامۆستایه‌ی به‌رامبه‌ر به كچه رۆژنامه‌نوسێك به‌كارهێنا، ره‌تده‌كه‌ینه‌وه به مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌گونجاوی ده‌زانین و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆمان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه پێكهیناوه و سزای خۆی وه‌رده‌گرێت".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "رۆژنامه‌نوسانی سلێمانیش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، وشه‌كانی ئه‌و مامۆستایه گوزارشت ته‌نها له بۆچونی خۆی ده‌كات نه‌ك زانكۆی سلێمانی، كه پێده‌چێت له توڕه‌بوندا ئه‌و وتانه‌ی وتبێت، بۆیه جارێكی دیكه ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه راگه‌یاندن به یه‌كێك له هه‌ره پایه گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌تداری ده‌زانین و میدكاران و رۆژنامه‌نوسانیش كه هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه پیرۆزه‌ن رێزیان لێده‌گرین".