"لەئه‌نجامی‌ ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە 66 ڕۆژنامەنوس کوژراون"
  2023-11-25       324       


سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی فەڵەستین بڵاویكرده‌وه‌، لەئه‌نجامی‌ ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کە له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ ڕابردوه‌وه‌ دەستیپێکردووە، 66 ڕۆژنامەنوس کوژراون.

ئاوێنه‌: سەندیکاکە ڕایگەیاندووە، بەگشتی 66 ڕۆژنامەنوس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گیانیانلەدەستداوە کە شەشیان ژن بون‌و دو رۆژنامەنوسیش بێسەروشوێنن‌و 31 ڕۆژنامەنوسیش لەبەندیخانەکانی ئیسرائیل دان.

سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی فەڵەستین بانگەوازی ئاراستەی ڕێکخراوەکانی چاودێری مافەکانی مرۆڤ کردووە کە بەدواداچون بۆ پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل دژ بەڕۆژنامەنوسان بکەن.

رۆژی‌ 7ی‌ 10ی‌ 2023، بزوتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماسی‌ فه‌ڵه‌ستینی‌ هێرشیكرده‌ سه‌ر ئیسرائیل‌و له‌ئه‌نجامی‌ هێرشه‌كه‌دا چه‌ندین هاوڵاتی‌‌و سه‌ربازی‌ ئیسرائیلی‌ كوژراون‌و برینداربون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كیشیان به‌دیل گیران. له‌به‌رامبه‌ردا نزیكه‌ی‌ دو مانگه‌ سوپای‌ ئیسرائیل هێرشی‌ ئاسمانی‌‌و زه‌مینی‌ بۆ سه‌ر كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ ده‌ستپێكردوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان كه‌س كوژراون‌و برینداربون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×