بڕیارە ئەمشەو 11 ئیسرائیلی و 33 فەلەستینی ئازاد بكرێن
  2023-11-27       327       

حكومەتی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەمشەو حەماس 11 بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەكات و حەماسیش دەڵێت، هەر ئەمشەو 33 دیلی فەلەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازاددەكرێن.

ئاوێنە ئەركی وەگرتنی بارمتە ئازادكراوەكانی ژێر دەستی حەماس و گەڕاندنەوەیان بە خاچی سوری نێودەوڵەتی سپێردراوە. بڕیارە ئەمشەو 11 بارمتەی دیكەی ئیسرائیلی لەلایەن حەماسەوە ئازادبكرێن.

ئیسرائیل هێشتا ناسنامەی ئەو 11 بارمتەیەی ئاشكرانەكردون كە بڕیارە ئازادبكرێن.

بەڵام بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، ئەو 33 فەلەستینیەی كە بڕیارە ئەمشەو ئازادبكرێن، 30 كەسیان منداڵ و سیانەكەی دیكەیان ئافرەتن.  

 ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ئەمڕۆ پێی نایە چوارەم رۆژەوە، ئێوارەی ئەمڕۆش قەتەر ئاشكرایكرد كە رێككەوتنی ئاگربەستەكە بۆ دو رۆژی دیكە درێژكراوەتەوە كە بڕیاربو ئەمڕۆ كۆتا رۆژی بێت.

تاوەكو ئێستا 117 دیلی فەلەستینی لەلایەن ئیسرائیل و هەروەها 39 بارمتەی ئیسرائیلی لەلایەن حەماسەوە ئازادكراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×