راوێژكارێكی سودانی: دۆلار دادەبەزێت و دینار بەهێز دەبێت
  2023-11-29       414       

فادی شەممەری، راوێژكاری سیاسی سەرۆك وەزیرانی عێراق، رایگەیاند، بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەردەوام نابێت، دینار بەهێز دەبێت، بازاڕی رەشی دراوەكانیش دادەڕوخێت. دەشڵێت، سەرەتای هەفتەی داهاتو، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.

ئاوێنە: فادی شەممەری، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لێدوانێكدا وتی، دۆلار بەردەوام نابێت لە بەرزبونەوەو دەوڵەت كار بۆ بەهێزكردنی دینار دەكات، لەماوەی نزیكی داهاتودا دەبینین دینار بەهێز دەبێت و بازاڕی رەشی دراوەكان دادەڕوخێت.

لە بەشێكی دیكەی لیدوانەكەیدا شەممەری جەختی لەوە كردەوە كە حكومەتی عێراق رێگە نادات هیچ بەربەستێكی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دروست بكرێت.

هەروەها لەبارەی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ، وتی، رۆژی شەممە یان یەكشەممەی هەفتەی داهاتو دانیشتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×