لەدوای کۆتایھاتنی ئاگربەستە مرۆییەکەی نێوان ئیسرائیل‌و حەماس‌و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ته‌ندروستی غه‌ززه، لەماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوداو بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، 184 کەس لەکەرتی غەززە کوژراون‌و زیاتر لە 600 کەسی دیكه‌ش برینداربون.
ئاوێنه: تەندروستیی غەززە ئەمڕۆ شەممە، بڵاویكرده‌وه، لەدوای کۆتایهاتنی ئاگربەست، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غه‌ززه‌و به‌تایبه‌تی ناوچه‌ی خان یونس چڕکردۆتەوەو چەندین باڵەخانەو یەکەی نیشتەجێبونی کردۆتە ئامانج. ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوداو بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە 184 کەس کوژراون‌و زیاتر لە 600 کەسی دیكه‌ش برینداربون.
لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لەبەیانی دوێنێوە تائێستا، زیاتر لە 400 پێگەی گروپە چەکدارەکانی لەغەززە کردۆتە ئامانج. پێشتریش سەرۆک وەزیران‌و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل چەندینجار رایانگەیاندبو کە لەدوای ئاگربەست هێرشه‌كانیان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌و ناوەستن تا ئامانجەکانیان بەدەستدەهێننو حهماسو گروپه چەکدارەکانی کەرتی غەززە له‌ناوده‌به‌ن.
هەینیی رابردو، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل‌و حه‌ماس بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ راگەیهندراو دواتر دوجار درێژکرایەوە؛ جاری یەکەم 48 کاتژمێرو جاری دووەمیش 24 کاتژمێر.
لەماوه‌ی ئاگربەستە حەوت رۆژییەکەدا، 105 بارمتەی ئیسرائیلی‌و بیانی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ئازادکران، لەبەرامبەردا 240 زیندانیی فەڵەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازادکرا، هەروەها 750 بارهەڵگری هاوکاری ڕه‌وانه‌ی غەززە كرا.
بەیانیی رۆژی هەینی، 1ی 12ی 2023، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل‌و حەماس کۆتاییهاتو هەردولا شەڕیان دەستپێکردەوە.