بەرپرسێكی ئەمریكی: توركیا پاكتاوی رەگەزی كورد دەكات
  2019-11-08       927       
چەند چەكدارێكی پشتیوانیی توركیا

بەپێی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز، بەرپرسێكی گەورەی ئەمریكی رەخنەی لە ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپ گرتوەو تۆمەتباری كردوە بەوەی هەوڵێكی وای نەداوە بۆ رێگەگرتن لە هێرشی توركیا بۆ سەر باكوری سوریا كە بۆتە هۆی ئەنجامدانی "پاكتاوی رەگەزی."

ئاوێنە: رۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاماژەی بەوەداوە كە یاداشتێكی ناوخۆیی دەستكەوتوە كە لەلایەن ولیام روباك، جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش نوسراوە، تێیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا تا ئێستا هەوڵی نەداوە هیچ رێوشوێنێكی بەهێز بگرێتەبەر بۆ كۆنترۆڵكردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا.

روباك رەخنەی لە "هەوڵە لێنەبڕاوەكان بۆ ئەنجامدانی پاكتاوی رەگەزی" لەلایەن توركیاوە میلیشیا هاوپەیمانەكانییەوە دژبە كورد لە سوریا و وتوشیەتی"ئەوانە هیچ پێناسەیەكی دیكە جگە لە تاوانی جەنگ یاخود پاكتاوی رەگەزیی هەڵناگرن."

هەروەك بەپێی رۆژنامەكە، لە یاداشتەكەی روباك-دا هاتوە"رۆژێك كە مێژوی دیپلۆماتی دەنوسرێتەوە، پیاو دەپرسێت لەبارەی ئەوەی لەوێ رویداوەو بۆچی بەرپرسان كاری زیاتریان نەكردوە بۆ بەرگرتن لێی، یاخود لانیكەم بۆچی توندتر سەركۆنەی توركیایان نەكردوە لەسەر رەفتارەكانی."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×