دەربارەی داخستنی کەناڵی (NRT)

سامان عەلی حامید
  2020-12-08     455
فەیلەسووفی فەڕەنسی؛ ژان بۆدریار، لە سەروەختی هێرشەکەی یانزەی سێپتەمبەر و وێرانکردنی دوو تاوەرەکەی سەنتەری بازرگانیی جیهانییدا وتی: "زۆربەی شتەکان شایستەی ئەوە نین خاپور بکرێن یاخود بکرێنە قوربانیی، تەنها داهێنراوە بژاردە و جیاوازەکان شایانی ئەوەن". بە قەولی بۆدریار تاوەرە دوانەکەی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی شایانی وێرانکردن بوون چونکە بژاردە و جیاواز بوون. ئەگەر لەو گۆشەنیگایەی بۆدریارەوە ڕووداوی داخستنی کەناڵی (NRT) بخوێنینەوە دەڵێین؛ کەناڵی (NRT) لەبەرئەوەی داهێنراوێکی بژاردە و جیاوازە، سووتێنرا و ئەوە بۆ چەندەمین جارە دادەخرێت.
بۆ تێگەیشتن لەم دیدەی بۆدریار، لە بابەتی قوربانییکردن لە ئایینی ئیسلامدا وردببنەوە، بەگوێرەی ئایینی ئیسلام لە کاتی قوربانییکردندا خودا قوربانییەک لە مرۆڤەکان وەردەگرێت کە نێر و قەڵەو و گۆشتن و تەندروست بێت، نەک قوربانییەکی لەڕ و لاواز و نەخۆش. کەناڵی (NRT) باجی هەڤیازی و بژاردەیی و جیاوازییەکەی دەدات. کەناڵەکانی دەسەڵات نەک هەر شایانی داخستن و سووتاندن نین، بەڵکو بەکەڵکی تەماشاکردنیش نایەن، ئیتر لە کوێ بەکەڵکی ئەوە دێن بکرێن بە قوربانیی!
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×