مێژووی چوارباخ

بەیار عومەر
  2021-01-20     797
شا عەباس لە ساڵی ١٥٩٨ دا پایتەختی (سەفەوی)یەکانی لە (قەزوین)ەوە گواستەوە بۆ (ئەسفەهان) و چەندین مزگەوتی گەورە و زانکۆ و پرد و کاروانسەرا و گەرماو و باخی تێدا دروستکرد و ئەسفەهانی کرد بە یەکێک لە شارە جوانەکانی جیهان. گەڕەکی (چوارباخ) یەکێک بو لە گەڕەکە جوان و قەشەنگەکانی ئەسفەهان.

هاوکات (ئەردەڵان)ەکان، کە یەکێک بون لە میرنشینە کوردەکان؛ بۆ ماوەیەکی زۆر حوکمڕانیان کردو و شاری (سنە) پایتەختیان بو. زۆر لە پێش سەفەویەکانەوە هەبون، هەتا کۆتایی زەمەنی قاجارەکان بەردەوام بون.

ئەردەڵانەکان سەرەتا لەسەر مەزهەبی سونە بون. (خان ئەحمەد خان) میری ئەردەڵان، لە ساڵی ١٦١٦ زاینیدا، هاوسەرگیری لەگەڵ خوشکی شا عەباسی سەفەویدا کرد و مەزهەبی خۆی گۆڕی بە شیعە، بۆ توندوتۆڵکردنی پەیوەندیە سیاسیەکانی و پاراستنی میرنشینەکەی. بەڵام زۆربەی خەڵکی سنە و چواردەوری لەسەر مەزهەبی سونە مانەوە.

ئەم هاوسەرگیری و مەزهەبگۆڕینە وایکرد کە شا عەباس پلە و پایەی خان ئەحمەد خانی سنە بەرزکاتەوە بۆ (والی نشین) کە یەکێک بوە لە پلە بەرزەکانی ناو ئیمپراتۆریەتی سەفەوی.

خوشکەکەی شا عەباسی سەفەوی، پاش ھاوسەرگیری و چونە سنە، ھەستی بە غەریبایەتی و دڵتەنگی کردوە و بیری ئەسفەھان و شوێنەوارەکانی کردوە.

بۆ ڕەواندنەوەی ھەستی غەریبایەتی و دڵخۆشکردنی ھاوسەرەکەی، (خان ئەحمەد خان)ی میری ئەردەڵان فەرمانی کردوە کە (چوارباخ) لە (سنە) دروست بکەن لەسەر شێوازی چوارباخی (ئەسفەھان).

پاش چەند ساڵێک لە دروستبونی سلێمانی لە ساڵی ١٧٨٤، چەندین وەستای بیناسازی سنە ھاتون لە سلێمانی کاریان کردوە. یەکێک لە کارەکانیان دروستکردنەوەی (چوارباخ) بوە لە سلێمانی، لە ساڵی ١٨٤٠دا لەسەردەمی ئەحمەد پاشای دوا میری باباندا، چونکە سەرسام بوە بە چوارباخی سنە.

واته‌ دروستكردنی گه‌ڕه‌كێك له‌ سلێمانی به‌ ناوی چوارباخه‌وه‌ مێژوەکەی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌سفه‌هان كه سه‌ره‌تا له‌وێ لە سەردەمی سەفەویەکاندا دروستكراوه‌؛ له‌ڕێی میری ئه‌رده‌ڵان و ژن و ژنخوازیەوە‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ سنه‌، له‌ ڕێی میری بابان و وەستاکانی سنەشەوە‌ گواستراوەتەوە بۆ سلێمانی.

ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە شاری سلێمانی-پایتەختی بابانەکان لە سەرەتای دروستبونیەوە، سەنتەرێکی بازرگانی بووە و پەیوەندی بە سنە و باقی شارەکانی تری ئێرانەوە هەبووە، هاوکات پەیوەندی بە بەغدا و ئیستابوڵ و باقی شارەکانی تری دەوڵەتی عوسمانیەوە هەبووە. ئێستاش دەکرێت لە ڕێی فیدرالیەتی پارێزگاکانەوە هەمان ڕۆڵی بۆ بگەڕێتەوە و لەم پەڕاوێزخستنەی ئێستا ڕزگاری بێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×