شەرمێک بۆ کەمال مەزھەری کۆچکردوو.!

فەرەیدون کونجرینی
  2021-03-24     1043
کورد ووتەنی لە دوای مردن ڕەحمەت باشە، بەڵام.!
ئەوەی  ئەنجامدرا  بۆ  کەمال مەزهەر   لە پێناو ئەوەدابوو"  تا مردیش ڕەخنەی لە دەسەڵاتی باشور نەگرت،  نوسەرێکی بێدەنگ و  ورگ تێرکراوو بوو ، دیارە ھەر کەسێک ببێتە جێی سەروەریو شانازی دەسەڵاتە دزەکەی باشوور بێشک جێی گومان و بەدە بۆ ئایندەو مێژو، بێگومانم خۆشی و خانەوادەو خەڵکی کوردستانیش ئەم جێ شەرم و شکستە دەبینن و ئارەقەی شەرمەزاری پێدەڕێژن.

پڕۆفیسۆر جەمال نەبەز هەموو تەمەنی خۆی تەرخانکرد لەپێناو وێژەو زوبانی کوریداو  پێی نەزاندرا ، لەسەرەتای حکومداری 1992 لە باشوری کوردستان بەکاریان هێنا  لە نوسینەوەی دەستورو دەیان کاری ڕێکخراوەیی ، پاش ئەوەی مامۆستا جەمال نەبەز پێی زانی کە بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی گۆشەگیری داهات و سەروەت و سامانی ژێر دەسەڵاتیان و  لە بەرژەوەندی حزبدانیە لەبیری دەکەن و کاریان پێی نامێنیت  ، مامۆستا جەمال نەبەز بەبوێری ژیاوو توانی کوردایەتی خۆی باشتر لە کەمال مەزهەر لەواقعی کوردایەتیدا دیاریبکات ، بەڵام کەمال مەزهەر   سستی هەڵبژارد و بەرژەوەندیەکانی خۆی قۆستەوە و لەبونیدا ڕۆژێک لە ڕۆژان ڕەخنەی لە دەسەڵاتی کوردی نەگرت لەوەی ڕۆژانە بە دەیان ملیۆن دۆلار  داهاتی هەرێم  حزب قۆرخی کردوە و   نەیانتوانیوە حکومەتێکی یاسایی و پەرلەمانێکی تەندروست بەرجەستەبکەن ،  لەماوی 30 ساڵ حومڕانی و داگیرکاری ڕۆژێك لە ڕۆژان ڕەخنەی لە خراپ بەکار هێنانی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی نەگرت.


لێرەدا دەمەوێ بێ دوو دڵی ھەندێک پرسیار بجوڵێنم.؟

ئایا کاک کەمال مەزھەر و خانەوادەکەی کە دەیانزانی ئەو دۆخی تەندروستییەی تێدا دەژیا خەرجی و تێچونەکەی لە کوێ و بۆچی و چۆن بۆ خەرج دەکرا.!؟

لە کاتێکدا دەزانرا کە ھیچ جۆرە چارەسەرێکی پێویستی لەبەردەمدا نەبوو و نەمابوو. جگە لە چاوەڕوانیەکی بەم چەشنە کۆتایی و ژیان ئاوایی لە ھەموانکرد.!



کەسێکی مێژوو نوسی و ڕاستی بیستراو زانی لە چیرۆکەکانی ڕابوردوی میللەت و وەرگیراوو کۆکراوەی کورد، توانی جێدەست و بەشێک لە مێژوی کۆکراوەو نوسراو بە دەستخۆشییەوە بخاتە بەردەست خۆینەری کورد و ناوچەکە، بەڵام بێ ئاگا لە مێژووی کورد و دەسەڵاتی چەتەو زوڵمی کوردی خۆسەپێن و دز و دۆڕاو بێدەنگبێت و مشت بە مشتی پارەو خەرجییەکانیان لێ بگرێتە ئەستۆ و قنج قنج سەرانی چەتەو دزی باشور بچنە سەردانی و شانازی بە بوون و مانەوەی بکەن.!



جەمال نەبەزی کورد پەروەر و ماندوو نەناس و تێکۆشەر قبووڵی نەبوو کوردستانی ئازادکراوی ژێر دەستی بەعس ببینێ کە تێدا زۆڵە کوردی خۆفرۆش بوبووە خاوەنی کۆشک و تەلاری خیانەت و خۆفرۆشی و قەڵای ئازاردانی ئازادی و سەروەرییەکانی خەڵکی کوردستان...
لە کاتێکیشدا وەفاتی کرد ڕاسپاردەی ئەو ئەوەبوو کە تەواوی دەسەڵاتی نادادپەروەرو چەتە بێ بەری بکات لە بەشداری و دەربڕینی درۆینەی ماتەم و ھەڵسوڕانی پرسەو ھاوخەمی خانەوادەو ھاوبەشیکردن لە ھاوسۆزی خەڵکی کوردپەروەری بە ئەمەک دڵسۆز بۆ نەتەوەو نیشتیمان.



بژی مێژوی ڕاستەقینەو بە ئەمەکی دڵسۆزانی خەڵکی کوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×